بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی عهتوان عهتوانی کۆبوونەوەیەکیان لە شاری هەولێر ئەنجامدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عهتوان عهتوانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، "شاندی لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی لە باڵهخانهی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دارایی هەرێم کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆبوونەوەکە گفتوگۆ سهبارهت به چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بهخۆیهوه بینی، دیارترینیان دۆسێی نەوتییەکان، داهاتی دارایی فیدراڵی، دەروازە سنوورییەکان و تهوتین".