وەزیری دارایی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی بانکی وەبەرهێنانی ژێرخانی ئاسیا دەکات

ئابوری
  • 26-09-2024, 11:55
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی، بەشداری لە کۆبوونەوەکانی بانکی وەبەرهێنانی ژێرخانی ئاسیادا کرد.

    وەزارەتی دارایی لە راگه‌یندراوێكدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌، ئاماژەی بەوەکردووە، “وەزیری دارایی، تەیف سامی محه‌مه‌د، بەشداریی لە نۆیەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی بانکی وەبەرهێنانی ژێرخانی ئاسیا (AIIB) کردووە، کە لە 25 و 26 ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری سەمەرقەندی کۆماری ئۆزبەکستان بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆبوونەوەکە لە ژێر دروشمی 'دروستکردنی ژێرخانی هەمووان' بەڕێوەچوو، کە تێیدا وەزیر بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی مێزی دەوری پارێزگارەکان کرد، لەوانەش دانیشتنی فەرمی و پلینۆم دانیشتنەکە، بە بەشداری ١٠٩ وڵات".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم کۆبوونەوەیە دووەم کۆبوونەوەیە بۆ عێراق لەدوای پەیوەندیکردن بە بانکەکەوە، بەو پێیەی ئامانجی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخانەکانە، بەتایبەتی لە بوارەکانی پیشەسازی و گواستنەوە و وزەدا".