بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی کۆماری قوبرسی نیکۆس کریستۆدۆلیدس، بانگهێشت کرد بۆ سەردانی عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە (بە کاتی بەغداد) لەگەڵ سەرۆک کۆماری قوبرس نیکۆس کریستودۆلیدس کۆبووەوە، لە پەراوێزی بەشداری کردنی سهرۆك وهزیران لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە خوولی 79"ـیەمینیدا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی جەختی کردەوە لەسەر "پەرۆشی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاری لە بوار و کەرتە جیاجیاکاندا، لەگەڵ کراوەیی بەڕووی ڕاوێژی سیاسی و پێکهێنانی لیژنە دووقۆڵییەکان و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان و هاوبەشی لە هەموو بوارەکاندا"، هەروەها سهرۆك وهزیران "بانگهێشتینامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی قوبرسی کرد بۆ سەردانی کردنی عێراق".
ههروهها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر "گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستەکان کردەوە بەرانبەر بە گرژییەکانی ئێستای غەزە و لوبنان، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە قوبرس ڕۆڵی خۆی وەک ئەندامێکی یەکێتی ئەوروپا بگێڕێت و هەوڵ بدات ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگیرێت، کە بەشێوەیەکی جیاواز پێشێل دەکرێت، جگە لە پشتگوێخستنی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی پەیماننامە مرۆییەکان و دەستوور و نۆرمەکان".
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه سەرۆک کۆماری قوبرس ئامادەیی خۆی دەربڕی، بۆ قبوڵکردنی بانگهێشتنامەکە بۆ سەردانی کردنی عێراق و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بیروڕای ئاڵوگۆڕی کرد، سەبارەت بە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستا و ڕێگریکردن لەفراوانبوونی، هەروەها ئامادەیی کۆمپانیاکانی قوبرسی دەربڕی بۆ کارکردن لەعیراق لەگەڵ ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردن لەپێناو خزمەتکردنی پرس و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.