بەغدا - INA
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی نوێ دەستپێدەکات و چوار یاری لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت.
یانهی شورته، میوانی تیپی تازەهاتوو، یانهی دیالە دەبێت، لە یارییەکەدا کە ڕێک کاتژمێر پێنج و نێوی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای نێودەوڵەتی شارەکە بەڕێوەدەچێت ستافی تەکنیکی یانهی شورته، بە سەرۆکایەتی ڕاهێنەر ئەحمەد سەڵاح، هەوڵدەدات ئەو هەڵانە ڕاست بكاتهوه دوای ئهوهی له یهكهمی یاری خۆی لهبهرامبهر یانهی گهرمه یهكسان بوو ههروهها، پشت بە ئەستێرە ناوخۆیی و پیشەگەرەکانی دەبەستێت بۆ بەدیهێنانی ئەرکەکە و هاتنە پێشەوەی ئەنجامێکی باش بۆ ئەوەی هاندەرانی ئاشت بکاتەوە کە ئاواتەخوازن نازناوی چوارەم لەسەریەک بەدەستبهێنن.
لە هەمان کاتدا یاریگای ڕومادی میوانداری یاری نێوان گهرمه ونەفت دەکات و لە یاریگای زەورا خاوەن یاریگا و هاندەران ڕوبەڕوی یانهی کەرخ دەبنەوە ڕێک کاتژمێر هەشتی ئێوارە، و لههەمان کاتدا یاریگای زاخۆ میوانداری یاری نێوان خاوەن یاریگهی و میوانەکەی کە یانهی نەورۆزە دەکات.
سبەی هەینی ڕکابەرییەکانی قۆناغی دووەم بەردەوام دەبن، کاتێک یانەی قووە جەویە بەرامبەر یانەی مینا یاری دەکات، لە بەرامبەردا یانەی قاسم پێشوازی لە یانەی كارهبا دەکات، هەروەها یانهی نهجهف میوانی یانەی کەربەلا دەبێت، هاوکات دێربی باکووریش یاری دەکات بەڕێوەدەچێت کە یانەی دهۆك ڕووبهڕوی یانەی هەولێر دهبێتهوه، لە هەمان کاتدا خولەکە ڕۆژی دوای سبەینێ شەممە، بە یارییەکانی نێوان یانەكانی نەفت میسان و نەفت بەسرە، تەلەبە و حدود کۆتایی دێت.
ئهنجوومهنی نوێنهران دانیشتنی خۆی دواخست