کەربەلای پیرۆز - INA
پەیامنێری ئاژانسی ههواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، وەجبەیەکی تری بریندارانی لوبنانی گهیشتنه عێراق.
وتیشی “شێخ عەبدولمەهدی کەربەلای نوێنەری مهرجهعی باڵای ئاینی سهید سیستانی پێشوازی لە دەیان برینداری لوبنانی کرد کە لە هەڵمەتەکانی ئیسرائیل بریندار بوون بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی ئیمام زین ئەلعابیدین ( سهلامی خوای لێ بێت) لە ناوەندی شاری پیرۆزی کەربەلا ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کاتێکی دواتردا وەجبەیەکی دیکەی بریندارەکان دەگەنە عێراق".
پێشتر ژمارەیەک برینداری لوبنانی گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانەکانی عهتهبهی پیرۆزی ئیمام حوسێن چارەسەر بکرێن.
سەرچاوەیەک لە عهتهبهی حوسێنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "شاندێکی عهتهبهی حوسێنی پێشوازییان لە ژمارەیەک برینداری لوبنانی و هاوەڵەکانیان کرد لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە ئامادەبوونی باڵیۆزی لوبنان لە عێراق، بۆ مەبەست لە دابینکردنی چارەسەر بۆیان لە نەخۆشخانەکانی عهتهبهی حوسێنی".