ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی بەپەلە سەبارەت بە دۆخی لوبنان بەڕێوە دەبات

جیهانی
  • 26-09-2024, 08:54
  • +A -A

    به‌دواداچوون - INA

    ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی لوبنان دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجامدا.

    سلۆڤینیا (سەرۆکی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایش) ڕایگەیاند کە ئەنجوومەنی ئاسایش کاتژمێر ٢٢:٠٠ی بە کاتی گرێنش ڕۆژی چوارشەممە کۆدەبێتەوە و باس لە چڕبوونەوەی شەڕی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەکات.

    جێگای سەرنجە کە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی لەسەر داوای فەرەنسا بەڕێوەچوو، ژان ئیڤ لۆدریان، نێردەی سەرۆکایەتی فەرەنسا لە بەیروت گفتوگۆی ئەنجامدا کە بریتی بوو لە تێکچوونی دۆخی ئەمنی و ڕێگاکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکە، ئەمە جگە لە کاریگەرییەکانی ئەم پەرەسەندنە لەسەر دۆسێی سەرۆکایەتی.