بەغدا - INA
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ستایشی گەشەی ئابووری نانەوتی لە عێراق کرد.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لة راگهیندراوێكیدا كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دهستی كهوت، تێیدا هاتووە، وەلی ئەدییەمۆ ، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی کۆبووەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چاکسازی لە کەرتی بانکی عێراق، پەیوەندییە داراییەکان لەگەڵ ئەمریکا، و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی نایاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەدییەمۆ پیرۆزبایی لە سودانی کرد بەبۆنەی ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی عێراق بەدەستی هێناوە لە چاکسازی لە کەرتی بانکی، کە پەیوەندی دارایی نێودەوڵەتی عێراقی فراوانتر کرد و گشتگیری دارایی زیادکرد، هەروەها ئەدییەمۆ جەختی لە پاڵپشتی خەزێنەی ئهمریكی بۆ بانکی ناوەندی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق کردەوە".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: بریکاری وەزیر هەروەها ستایشی گەشەی ئابووری نا نەوتی لە عێراق کرد بە ڕێژەی لەسەدا ٦.٠، ئاماژەی بەوەشکرد کە "گفتوگۆیەک هەبوو سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە سەرۆکوەزیران دەینێت بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری عێراق دوور لە هایدرۆکاربۆنەکان".