سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی عه‌ممار فه‌رحان حه‌مدانی ده‌ركرد

ناوخۆ
  • 26-09-2024, 02:16
  • +A -A

    بەغدا – INA

     سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، عه‌ممار قه‌یسی، بڕیاریدا عەمار حەمدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا لە کارەکەی دووربخاتەوە، بەهۆی ئامادەنەبوونی کەڵەکەبووی لە بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکەدا.

    بەپێی نووسراوێك کە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای بەغداوە دەرچووە کە کۆپییەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، “سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا فەرمانی کارگێڕی دەرکردووە، کە عه‌ممار فه‌رحان حه‌مادی كه‌نیش حه‌مدانی ئەندامی ئەنجومەن لە ئەندامێتی ئەنجومەن دوورخستەوە بەهۆی ژمارەی ئامادەنەبوونی زیاتر لە چوار دانیشتن لە ماوەی ساڵی 2024 بەپێی سیستەمەکە”.