بەغدا –INA
لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی کاری هاوبەش و هەماهەنگی سەبارەت بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی عێراق کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە (بە کاتی بەغداد) لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە، لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە کارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خوولی 79"ـیەمینیدا".
ههروهها له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه" لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا"، هەروەها "پێداچوونەوە بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەو لیژنانە کرا، کە بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنانە پێکهێنراون، کە لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغداد لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدران".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران ڕوونیكردهوه كه "گرنگی کاری هاوبەش و هەماهەنگی کردن لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی عێراق و بەدواداچوونی بەڕێزیان بۆ دەرئەنجامەکانی ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتنی هاوبەش"ههروهها و ئاماژەی بە "هەڵوێستی حکومەت کرد، بۆ سفرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان و چارەسەرکردنی دۆخی سنوورە هاوبەشەکان، بەپێی ئەو میکانیزمەی کە سنووری لەگەڵ ئێران پاراستووە، و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادرێت خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ دەستدرێژی و هەڕەشە کردن بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنرێت".
هەردوولا تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئەو مەترسیانەیان کرد، کە هەڕەشە لە ناوچەکە دەکات، بەهۆی بەردەوامی تاوانەکانی قەوارەی زایۆنەوە دژ بە گەلی فەڵەستین لە غەزە نزیکەی ساڵێکە، و دەستدرێژییەکانی ئێستای بۆ سەر لوبنان کە هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی سەرتاسەری لە ناوچەکەدا دەکات.
سودانی ئاماژەی بە گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی ئیسلامی کرد، لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو، یارمەتیدەر بێت بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان و وەستاندنی جینۆساید کردنی فەڵەستینییەکان و هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر لوبنانی برا.
ههروهها سهرۆكی توركیا پشتیوانی " وڵاتهكهی بۆ گەشەپێدانی هاوبەشی ئابووری دەربڕی لەگەڵ عێراق و لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەشداریکردن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، بەگوێرەی بنەماکانی دراوسێتی باش و نیازپاکی لەمامەڵەی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و ئاماژەی بە هەنگاوی هاوبەش کرد، لەئاسانکاری کردن بۆ پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی هەردوو وڵات و دەرفەتەکانی هاوکاری لەبواری وزەدا".
ئەردۆغان پێشوازی لە "هەنگاوەکانی عێراق کرد، بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری ناوچەکە" ههروهها جەختی لەسەر "گرنگی کارکردن و هەنگاونان کردەوە بەرانبەر هەموو وڵاتانی ئیسلامی و جوڵاندنی هەڵوێست بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دەستدرێژی دژی فەڵەستین و لوبنان و ڕێگری کردن لە گۆڕینی بۆ ئەوەی ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ شەڕی نوێ لە ناوچەکەدا".