بەغدا-INA
لێژنەی هاوبەشی کونسوڵگەری عێراق و ئێران خولی دووەمی هەشتەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوە برد.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- وەفدی عێراقی بە سەرۆکایەتی" باڵیۆز شێخ عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی و بەئامادەبوونی باڵیۆز "نەسیر عەبدولموحسین" باڵیۆزی کۆماری عێراق لە تاران، لایەنی ئێرانیش بە سەرۆکایەتی "سەید بێکدلی "بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری کونسوڵگەری ،دووەم کۆبونەوەی ئەنجامدا .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- بەرنامەی کار بریتی بوو لە گفتوگۆکردن و ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی کۆمەڵێک پرس و کێشە، کە یەکێک لە تەوەرە دیارەکانی گفتوگۆکان پرسی خوێندنی قوتابی و خوێندکارە عێراقییەکان بوو لە ئێران، هەروەها گرنگی دابینکردنی ئاسانکاری بۆیان وچارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە بۆیان دروست دەبێت،هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر دروستکردنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی یەکگرتوو ،لەوبارەیەوە بڕیاڕی لەسەر درا، هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و پەیوەندییەکان و کارتی بانکی و پێداویستییەکانی تری ژیانی ڕۆژانە بۆ خوێندکارەکانی نیشتەجێ ئێران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی پاراستنی گەشتیارانی عێراق کرا ، کە دێنە ئێران بە مەبەستی چارەسەرکردن و ئیستغلانەکردنیان و توش نەبونیان بە ساختەکاری، لە ڕێگەی دروستکردنی سیستەمێکی ئەلکترۆنی بەهێز لایەن ئێرانییەوە بە هاوکاریی وەزارەتەکانی (دەرەوە و تەندروستی و گەشتوگوزاری ئێران).
سەبارەت بە پرسی ئەو دەستبەسەرکراوانەی کە پێشێلکاری یاسایییان ئەنجامداوە، هەردوو لا ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕکردنیان لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات، هەروەها جەخت لەسەر کاراکردنی ئەو ڕێککەوتنە کرایەوە کە لە نێوان هەردوولادا هەیە لەبارەی ئاڵوگۆڕی سزادراوان، هەروەها چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەم ڕووەوە، و دانانی میکانیزمی نوێ لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری ئێران و هاوتا عێراقییەکەیدا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاریکاری لە بواری ڕووبەڕووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و وەرگرتنەوەی تۆمەتباران و ئاڵوگۆڕی زانیاری سەبارەت بەو کەسانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون و دانانی میکانیزمێکی تایبەت بۆ ڕادەستکردنی کەسی (گوماناوی) بە مەبەستی دەستگیرکردنی باندە نێودەوڵەتییەکان،هەروەک جەخت لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەستەی باڵای کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق و دەستەی ڕووبەڕووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران کرایەوە.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو:- کە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە کارەکانی لیژنەی کونسوڵگەری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران،بەتایبەت لە مەلەفی و نبوان و ئەوانەی لە هەردوولا بەڵگەنامەیان نییە.
لەو ڕوانگەیەشەوە بڕیکار شێخ "عومەر بەرزنجی " تیشکی خستە سەر لە مەلەفی چارەنوسی منداڵانی ونبووی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە 16/3/1988 و شێوازی گەڕان بەدوایاندا لەو نەخۆشخانەیانەی کە چارەسەری بریندارانیان دەکرد ئەوکات،هەروەك ستایشی ڕۆڵی گەورەی مرۆیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد لەو سەردەمەدا بۆ عێراقییەکان، و بەتایبەتی گەلی کورد،و خەڵکی هەڵەبجە،کە هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە خەمخۆری و مامەڵەکردن و گەیاندنی پرسەکە بە هەموو جیهان،داواشیکرد کە بە میهرەبانییەوە هاوکاری ئەو کەسە ونبووانە بکەن، کە لەو کاتەدا تەمەنیان منداڵ بوو،لە بەرامبەردا لایەنی ئێرانی بە پەرۆشیەوە بەڵێنیاندا کە هاوکاربن لە دۆزینەوەیان و دڵخۆشکردنی بنەماڵەکانیان.