بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: ڕۆڵی عێراق لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەدا گرنگە و ئاماژەی بەوەشدا: پەیوەندییەكەی لەگەڵ ئەمریكا ستراتیژییە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەشداریی كرد لە دانیشتنی دیالۆگیدا لە چوارچێوەی 14ەمین لوتكەی كۆنكۆردیا كە ئەمڕۆ لە نیویۆرك دەستیپێكرد، لە پەراوێزی 79هەمین دانیشتنی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە لوتكەكەدا كۆمەڵێك بابەتی گفتوگۆ خرایەڕوو، كە بریتی بوون لە دیپلۆماسی كولتووری، پاڵپشتی لە گەنجان، دیموكراسی، ئاسایش، مەترسییە جیۆسیاسیەكان، بەردەوامیی ژینگەیی، سامانە سروشتییەكان، بازرگانی جیهانی، پیشەسازی، زنجیرەی دابینكردن، دەرفەت و تەحەددیاتی تەندروستی، هەروەها مافی مرۆڤ و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی.
لە میانی دانیشتنەكەدا، سەرۆك وەزیران ئاماژەی دا: بە قۆناغە سەختەكە كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها هۆشدارییە دووبارەكانی عێراق لە دوای ڕووداوەكانی 7ی ئۆكتۆبەر، گرنگی وەستاندنی ئەم شەڕەی كە هاوڵاتیانی بێتاوانی غەززە و ناوچە داگیركراوەكانی كردە ئامانج و ژمارەیەكی زۆر شەهید و بریندار و برسێتی لێكەوتەوە و فراوانبوونی گۆڕەپانی ململانێ لە دەریای سوور و سوریا و دواجاریش لە لوبنان و هەروەها گرژی نێوان قەوارەی زایۆنی و ئێران كە ڕەنگە ببێتە هۆی شەڕێكی سەرتاسەری، و هەروەها تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە یەك لەسەر سێی یەدەگی نەوتی جیهان پێكدەهێنێت لەبەرامبەر سەرسەختی سەرۆكی حكومەتی داگیركەر و ڕێزنەگرتن لەدامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و یاسا و ڕێككەوتننامەكان و شكستی سیستەمی نێودەوڵەتی.
سەرۆك وەزیران هەر لە وتارەكەیدا لە لوتكەی كۆنكۆردیا، رایگەیاند: عێراق ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەدا، هەروەها هەوڵێكی ناوازەی دا بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و كاركردن بۆ ڕێگریكردن لە فراوانبوونی ململانێكان، هەروەها پاڵپشتی هەموو دەستپێشخەرییەكانی چارەسەری كرد، لەوانەش دوایین پێشنیاری سەرۆك بایدن، و وتیشی: ئێمە فشار دەخەینە سەر هەموو لایەنە ناوچەییەكان لەسەر پرسی دان بەخۆداگرتن، و نەكێشرێنە ناو هەوڵدان بۆ فراوانكردنی گۆڕەپانی ململانێكان بۆ ئەوەی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبێتەوە.
ئاشكراشیكرد: ئێمە داوامان كرد لوتكەیەك سەبارەت بە لوبنان ساز بكرێت، هەروەها پەیوەندیمان لەگەڵ سەركردە جیاوازەكانی ناوچەكە هەیە، بۆ داواكردنی كۆتاییهێنان بەم شەڕە، و وتیشی: پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریكا ستراتیژییە، و لەسەر بنەمای قۆناغەكانی یارمەتیدانی عێراق بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری، و درێژبوونەوەی بۆ ساڵانێك لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
تەئكیدیشیكردەوە: لە ساڵی 2014 حكومەتی عێراق داوای پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە ئەمریكا كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و لەسەر ئەم بنەمایە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێكهێنرا، و وتیشی: ئێمە شەڕی سەختمان كرد و سەركەوتین و مۆدێلێكی هاوكاریمان لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی ناوچەكە پێشكەش كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی داعش.
رونیشیكردەوە: كە گرنگە سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ بوونی ئەم هاوپەیمانێتییە بكرێتەوە، كە ئەم هاوپەیمانییە ئامادەبوونی ئەمرۆ تەنها لە ڕاوێژكاراندا سنوردارە نەك هێزی شەڕكەر، وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرێت، و تیشی: ئێمە گفتوگۆ ئەنجام دەدەین بۆ ڕێكخستنی پرۆسەی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی، كە تێیدا بەناوی گەل و حكومەتی عێراقەوە سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانەمان كرد كە هاوكاری عێراقیان كرد لە شەڕی دژی داعش.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عێراق وەك ئەندامێكی دانەبڕاو لەم هاوپەیمانییە دەمێنێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی ئایدۆلۆژیای تیرۆریستی توندڕەو، لە هەمانكاتدا دەرگای پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بواری ئەمنیدا دەكەینەوە، و وتیشی: ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمەریكا لە بوارەكانی ئابووری، تەكنەلۆجیا، و كەرتە گرنگەكانی تردا فراوانتر بێت، بە پێی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی ساڵی 2008.
سودانی راشیگەیاند: ئێمە بودجەی سێ ساڵەمان داڕشت، قەبارەی پلانی وەبەرهێنانیش لە ماوەی 3 ساڵدا گەیشتە 83 ملیار دۆلار، و وتیشی: ناتوانین بەرەو گەشەسەندنی ئابووری ڕاستەقینە بەردەوام بین بەبێ ئەوەی ژێرخانی بەرفراوان و خزمەتگوزاری كاریگەرمان هەبێت كە پێداویستییەكانی هاووڵاتی دابین بكات.
جەختیشیكردەوە: ئێمە ڕێژەی جێبەجێكردنمان بەدەستهێنا كە لە 33% زیاتر بوو، كە دەكاتە نزیكەی 25 ملیار دۆلار لە خزمەتگوزارییەكان لە ماوەی دوو ساڵی تەمەنی حكومەتدا، و وتیشی: گەشبینی لەنێو بازنەكانی جەماوەریدا هەیە سەبارەت بە جددیەتی جێبەجێكردنی حكومەت لە كەرتی خزمەتگوزاریدا.
دووپاتیشیكردەوە: ئێمە 12 ملیۆن تاكمان لە لێواری هەژاری رزگاركرد، لەڕێگەی یارمەتیی نەختینەیی و سەبەتەی خۆراك كە نزیكەی 9 ملیار دۆلاری تێدەچێت، بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی هەژاری، كە بەهۆی ئاوارەبوون، شەڕ، و وەستانی گەشەپێدان لە ساڵانی ڕابردوودا هەبوو.