بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، تەئكیدیكردەوە: لە بانگەوازی عێراق بۆ بەڕێوەچوونی لوتكەی عەرەبی و ئیسلامی بۆ دروستكردنی هەڵوێستێكی یەكگرتوو كە بە پشتیوانی فشاری ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنی بۆ سەر غەززە و لوبنان، هاوكات ئاماژەی دا بە نیگەرانی ڕاستەقینەی عێراق سەبارەت بە فراوانكردنی شەڕەكە كە چەند وڵاتێكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە، و وتیشی: عێراق بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
حسێن لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: گوشارەكان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی زایۆنیەكان بۆ سەر غەززە، پێویستی بە هەڵوێستێكی یەكگرتووی عەرەبی و ئیسلامی هەیە، دوێنێ لە میانەی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی كۆمكاری عەرەبی، بیرۆكەی بەڕێوەچوونی لوتكەی بەپەلەی عەرەبی-ئیسلامیمان لە زووترین كاتدا پێشنیار كرد بۆ تاوتوێكردنی پرسی فەلەستین و دەستدرێژییە بەردەوامەكانی دژی غەززە و لوبنان، ئێمە پێمان وایە فراوانكردنی شەڕی لوبنان بەو مانایەیە كە پریشكی شەڕ دەگاتە وڵاتانی دیكە و دۆخێكی ناسەقامگیری دروست دەكات كە دەبێتە هۆی فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وتیشی: عێراق درێژە بە هەوڵەكانی دەدات بۆ پشتیوانیكردن لە هەنگاوەكانی گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەكەدا و سەرمایەگوزاری لە پەیوەندییە باشەكانیدا دەكات لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرەكان، ئەو پرسە پێویستی بە هەنگاوی بەكۆمەڵی عەرەبی و ئیسلامی هەیە، هەروەها زیادكردنی گوشارەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپی بۆ سەر قەوارەی زایۆنیی بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییەی كە لە غەززە دەستی پێكرد و دواتر فراوان بوو بۆ كەرتی ڕۆژئاوا و ئێستا لە لوبنان و عێراق نیگەرانی هەیە سەبارەت بە فراوانبوونی شەڕەكە بۆ وڵاتانی دیكە.