بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدی لە كراوەیی عێراق بۆ هەموو جۆرەكانی هاوبەشی ئابووری بنیاتنەر كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە نیویۆرك، پێشوازیكرد لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای بەندەرەكانی دوبەی سوڵتان ئەحمەد بن سەلیم، كە یەكێكە لە كۆمپانیا دیارەكانی تایبەتمەند بە بەڕێوەبردنی بەندەرەكان لە جیهاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە لایەنەكانی هاوكاری و ئەگەری سوودوەرگرتن لە ئەزموونی بەرفراوانی بەندەرەكانی دوبەی كرا لە بواری گواستنەوەی خێرای كاڵا و دووبارە هەناردەكردنەوە، بەتایبەتی ئەزموونە بەرفراوان و سەركەوتووەكانی لە گواستنەوەی كاڵا لە نێوان ئاسیا و ئەوروپادا ، بن سەلیم خواستی كۆمپانیاكەی دەربڕی بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ عێراق لەم بوارەدا، هەروەها ئەگەری دامەزراندنی هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت لە بوارە پیشەسازییە جیاوازەكاندا.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە كراوەیی عێراق بەرامبەر بە هەموو جۆرەكانی هاوبەشی ئابووری بنیاتنەر، و هەروەها ئاماژەی دا: بە هەوڵەكانی عێراق بۆ بەكارهێنانی تواناكانی بەردەست بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، كە لە ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەتدایە، چونكە نوێنەرایەتی پایەیەكی گرنگی ئابووری نانەوتی دەكات و دەرفەتێكە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و دابینكردنی هەزاران هەلی كار و هەلی بازرگانی.