بەغداد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكانی سوریا، ئەمرۆ دوو شەممە، ناوچەی حەجەر ئەسوەد-ی لە باشوری دیمەشقی پایتەخت كۆنترۆڵكردوە ئەوەش دوای چەند كاتژمێرێك لە شەڕ و پێكدادان. ئاژانسی "سانا" بڵاویكردەوە هێزەكانی حكومەت ناوچەی حەجەر ئەسوەدی لە باشوری دیمەشقی پایتەختی سوریا كۆنترۆڵكردوەتەوە دوای چەند سەعاتێك لە شەڕ و پێكدادان لەو ناوچەیە. وتیشی فرۆكە جەنگیەكانی سوریا دوابەدوای تەواوبوونی ئاگربەستی مرۆیی پێگەكانی داعشی لە ناوچەی حەجەر ئەسوەد بۆردومانكردوە و دواتریش هێزی پیادە چوەتە ناوچەكەوە.