وەزارەتی ناوخۆ دەركردنی 400 سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی لە دۆسیەكانی ماددە هۆشبەرەكان رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 25-09-2024, 19:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: دادگاكان زیاتر لە 100 سزای لەسێدارەدان و 300 سزای زیندانی هەتاهەتاییان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەركردووە.
    بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ لیوا خالید موحەننا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ماددە هۆشبەرەكان یەكێكە لەو گرفتە سەرەكیانەی كە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەدەستیەوە دەناڵێنن، عێراقیش ئەزموونێكی باشی هەیە كە لە ئەنجامدا سەركەوتنی بەرفراوانی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكاندا بەدەستهێناوە، هەروەها ستایشی نێودەوڵەتی هەیە لە ئەنجامی كارە ئەمنییە ئاست بەرزەكان كە لەو ماوەیەدا بازرگانانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدواداچوونیان  بۆ كراوە و دەستگشگیراوە بەسەر  بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا.
    وتیشی: عێراق سەركەوتوو بووە لە پەرەپێدانی كۆبوونەوەیەكی ناوچەیی دژی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕێگەی دوو كۆنفرانسی گرنگەوە، لە ساڵانی ڕابردوو و ئێستاشدا، كە لە ئەنجامدا ڕێككەوتنی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەكان ئەنجامدرا، كە یارمەتیدەر بوو بۆ كۆنترۆڵكردنی تۆڕە نێودەوڵەتییە بەرفراوانەكان،و لەسەر ئاستی ناوخۆییش ڕێوشوێنی زۆر هەیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە گیراوەتەبەر، یەكێك لەو ڕێكارانەش بەستنەوەی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكانە بە دیوانی وەزیرەوە و خستنە بەردەستی هەموو تواناكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم بەڕێوبەرایەتییە و بەدواداچوونی تۆڕەكانی ماددە هۆشبەرەكان.
    ئاشكراشیكرد: وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی ڕابردوودا سەركەوتوو بوو لە دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی تێوەگلاون لە بازرگانیكردن بە تۆڕەكانیشەوە، دادگایی كران و بڕیار لەسەر 400 كەسیان دەرچووە، 100 كەسیان تا سزای لە سێدارەدان و 300 كەسیشیان بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لەلایەكی دیكەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان، 16 كلینیك لە سەرتاسەری پارێزگاكان دامەزراون.