بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە چارەسەركردنی دۆخی غەززە دەبێتە هۆی ڕێگریكردن لە فراوانبوونی ململانێكان لە ناوچەكەدا.
سەرۆك وەزیران لە میانی بەشداریكردنی لە دانیشتنێكی دیالۆگ ئامێزدا لە چوارچێوەی كارەكانی لوتكەی ساڵانەی كۆنكۆردیا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: چارەسەركردنی دۆخی غەززە ڕێگری دەكات لە فراوانبوونی ململانێكان لە ناوچەكەدا، و جەختشیكردەوە، لەسەر پێویستی ڕاگرتنی ئەو هێرش و پێشێلكاریانەی كە داگیركەر لە غەززە و لوبنان ئەنجامی دەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی داگیركەر لە غەززە و لوبنان ئەنجامی دەدات، پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە چوارچێوەی كارەكانی لوتكەی ساڵانەی كۆنكۆردیا بەشداری دانیشتنێكی دیالۆگ ئامێز كرد.