سەرۆك وەزیران تەئكید لە ئامادەیی عێراق دەكاتەوە بۆ پاڵپشتیكردنی لوبنان بە ئاراستەی جیاجیا

سیاسی
  • 25-09-2024, 18:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدی لە ئامادەیی عێراق بۆ پاڵپشتیكردنی لوبنان بە ئاراستەی جیاجیا كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكانی خولی 79ی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان كە لە نیویۆرك  بەڕێوەچوو، پێشوازی كرد لە نەجیب میقاتی سەرۆك وەزیرانی لوبنان.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرەخۆشی لە حكومەت و گەلی لوبنان كرد، بۆ شەهیدبوون و برینداربوونی سەدان هاووڵاتی سەلامەتی لوبنان بەهۆی بەردەوامی دەستدرێژیی زایۆنی، و جەختیشیكردەوە: كە پشتیوانی حكومەت بۆ وەستان لەگەڵ لوبنان ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی هەموو عێراقیەكانە، لە سەرووی هەموویانەوە مەرجەعی ئایینی و سەرجەم پێكهاتەكان و لایەنە كۆمەڵایەتییەكانیان.
    هاوكات سەرۆك وەزیران ئامادەیی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی لوبنان بە ئاراستەی جیاجیا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، لەڕێگەی ڕێڕەوی سیاسی یان لایەنی مرۆییەوە، هەروەها عێراق داوای كۆبوونەوەیەكی عەرەبی و ئیسلامی كرد بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانە و وەرگرتنی هەڵوێستی بەهێز بەرامبەر دەستدرێژی لەگەڵ شكستی سیستەمی نێودەوڵەتی لە داكۆكیكردن لە مافەكانی مرۆڤ لە لوبنان و فەلەستین و پاراستنی گیانی گەلەكانیان، و وتیشی: حكومەتی عێراق درێغی ناكات لە دابینكردنی هەموو تواناكانی پێویست بۆ پشتیوانیكردنی برایانی لوبنان.
    لای خۆیەوە میقاتی پێزانینی خۆی بۆ هەنگاوە پاڵپشتییەكانی عێراق دەربڕی، هەروەها ئەو پاڵپشتییەی بەرز نرخاند كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بووە لە پێشكەشكردنی، بەتایبەتی لەم قەیرانەدا كە عێراق بەپەلە بوو ببێتە یەكەم وڵات كە یارمەتی بەپەلە بنێرێت بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی خەڵكی لوبنان و ستایشی هەوڵەكانی عێراق كرد لەبانگەوازكردنی كۆبوونەوەیەكی عەرەبی و ئیسلامی بەمەبەستی وەستاندنی دەستدرێژی دڕندانە بۆ سەر لوبنان و گەلەكەی و ڕێگرتن لەتەشەنەسەندنی ناكۆكی لەناوچەكەدا.