بەغداد - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی، دەستپێكردنی وەجبەیەكی نوێی لە سەبەتەی خۆراك بۆ هاووڵاتیان و چینی چاودێری كۆمەڵایەتی لە ماوەی هەفتەیەكدا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە لاما هاشم موسەوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەجبەی حەوتەمی سەبەتەی خۆراك لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست پێدەكات كە لە ماوەی هەفتەیەك زیاتر نەبێت، هەروەها وەجبەی نۆیەمیش بۆ بەشی چاودێری كۆمەڵایەتی دەست پێدەكات كە زیاتر لە 7 ملیۆن و 200 هەزار كەس لەخۆدەگرێت.
موسەوی وتیشی: سەبەتەی خۆراك بۆ ئەو كەسانەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، كەرەستەی سەرەتایی لەخۆدەگرێت، وەك كیلۆیەك شەكر، كیلۆیەك ئارد، چارەكی كیلۆیەك شیر بۆ گەورەكان، هەروەها چارەكی كیلۆیەك چای.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕێك و پێكی و بەردەوامی پرۆسەی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك پەیوەستە بە سەقامگیری نرخی خۆراك لە بازاڕە ناوخۆییەكان.
وتیشی: چینی چاودێری كۆمەڵایەتی لە دوو سەبەتەی خۆراكدا جێگیركراوە، كە بریتین لە سەبەتەی ئاسایی و سەبەتە تایبەتەكەیان، واتە پێداویستییە سەرەتاییەكانی خۆراكیان لەناو سەبەتەكەدا بەردەستە، هەربۆیە پێویستیان بە پەنابردنە بەر بازاڕە ناوخۆییەكان نییە بۆ كڕینی ئەم شتانە.