مەندەلاوی: ئێمە بە پەرۆشین یاسای خانەنشینی ڕۆژنامەنوسان هەموار بكەینەوە

سیاسی
  • 25-09-2024, 18:18
  • +A -A

    بەغداد - INA




    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، تەئكیدی لە پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی ڕۆژنامەنووسان كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، لە شوێنی میوانداریكردنی خۆی پێشوازی لە نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی عێراق، سەرۆكی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی عەرەب موئەیەد لامی كرد.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، مەندەلاوی جەختیكردەوە: كە راگەیاندن ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت و بە پایەیەكی بنەڕەتی دادەنرێت لە پرۆسەی دیموكراسیدا، بەهۆی ئەو دەسەڵات و كاریگەرییەی كە دامەزراوە ڕۆژنامەوانیەكان بۆ ئاشكراكردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەو پەیامانەی كە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردە نامۆكان بە كولتووری كۆمەڵگا پێشكەشی دەكەن، و وتیشی: ئەنجوومەنی نوێنەران زۆر بە پەرۆشە لە خێرا دەركردنی ئەو یاسایانەی كە بەشدارن لە بەهێزكردنی پێگەی ڕۆژنامەنووسان و بەدەستهێنانی مافە تەواوەكانیان، لەوانەش هەمواركردنەوەی یاسای 81ی ساڵی 1973ی پەیوەست بە سندوقی خانەنشینی ڕۆژنامەنووسان.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، مەندەلاوی ئاڕاستەی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی كرد بۆ هەماهەنگی پێویست لەگەڵ سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەنجامدانی وۆرك شۆپ و فراوانكردنی كۆبوونەوەكان بۆ پێگەیشتنی ئەو دیدگا و پێشنیازە ئەگەرییانەی كە بەشدارن لە نەهێشتنی ئەو نادادپەروەرییەی كە توێژی ڕۆژنامەنووسان تووشی بووە.
    هاوكات سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت داوای لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و دامودەزگاكانی سەر بە خۆی كرد، كە بەشداری بكەن لە ئاشكراكردنی ئەو تاوانە دڕندانەیەی كە قەوارەی زایۆنی بەرامبەر بە گەلانی فەلەستین و لوبنان ئەنجامی دەدات، لە كاتێكدا ڕێككەوتن كرا لەسەر دەستپێكردن و چڕكردنەوەی هەڵمەتی میدیایی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عەرەبی بۆ پاڵپشتیكردنی براكانمان لە لوبنان، هەروەها چارەسەركردنی داخستنی ئەو ڕێكخراوە وەهمیانەی كە مامەڵە لەگەڵ كاروباری میدیایی دەكەن  بە بڵاوكردنەوەی دەنگۆ و چەواشەكردنی ڕاستییەكان.