دارایی پەرلەمان و حكومەتی كوردستان تاوتوێی داهاتی هەرێم و بنەجێكردنی موچەی فەرمانبەران دەكەن

سیاسی
  • 25-09-2024, 18:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتووگۆیان كرد لەسەر داهاتی هەرێم و بنەجێكردنی موچەی فەرمانبەران.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوە، بۆ تاوتوێكردنی فایلەكانی بنەجێكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و كاری گومرگی و باج و ئۆتۆماتیكردنی كارەكانی دەروازە سنوورییەكان و ڕادەی پابەندبوون بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی (2023-2025) و لێكتێگەیشتن سەبارەت بە گرێبەستە نەوتییەكان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە زۆرێك لە فایلە داراییەكانی پەیوەست بە داهاتی هەرێم و خەرجییەكانی حكومەت و بنەجێكردنی مووچەی فەرمانبەران كرا. هاوكات باس لە ڕێگاكانی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا، بە شێوەیەكی جددی و قووڵ و دەستنیشانكردنی ئاستەنگەكان بە ئامانجی تێپەڕاندنیان و بەپێی دەستوو بۆ نزیككردنەوەی دیدگاكان و دڵنیابوون لە بەهێزكردنی سەرچاوەكانی دارایی دەوڵەت.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە جەختیكردەوە لەسەر پێویستی دامەزراندنی قۆناغێكی نوێی لێكتێگەیشتن لەسەر بنەمای ماف و ئەرك و بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشكردنی سەروەت و سامان بەتایبەتی سەبارەت بە مەلەفی هەناردەكردنی نەوت، لەڕێگەی دروستكردنی فەزای هاوبەش بۆ لێكتێگەیشتن لەسەر پرسی چاوخشاندنەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانی ئێستا لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان و گونجاندنیان لە ڕووی یاساییەوە بۆ ئەوەی هاوئاهەنگ بن لەگەڵ دەستووری عێراق.
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆكی شاندی پەرلەمان عەتوانی، تەئكیدیكردەوە: لەسەر هەوڵ و پەرۆشی بەردەوامی لیژنەی دارایی بۆ زۆرترین داهاتی نانەوتی و یەكخستنی كاری دەزگاكانی داهات بۆ پشتگیریكردن لە گەنجینەی دەوڵەت.