بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری بانكی ناوەندی عەلی عەلاق، سەركەوتنی پلانی گۆڕینی دیجیتاڵی و پارەدانی ئەلیكترۆنی لە عێراق ڕاگەیاند، هاوكات جەختیكردەوە: كە بانكە دیجیتاڵییەكان ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدەن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە كارەكانیان بەڕێوەببەن.
عەلاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە ڕێگەی ئەو داتایانەی كە لە كۆنفرانسی پارەدانی ئەلیكترۆنیدا باسیان لێكرا، بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ سەركەوتنی گۆڕانكاری دیجیتاڵی و پلانی پارەدانی ئەلیكترۆنی، و ڕێژەكەی لە سەدا 20 لە چەند ساڵێك لەمەوبەرەوە بۆ لەسەدا 48.5 زیادیكردووە، كە ئەمەش دوو هێندە زیاترە، و وتیشی: ئەم ڕێژەیە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەدەست هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: گۆڕانكارییەكی گەورە هەیە كە پشتگیری دەكرێت بە ستراتیژی نیشتمانی و ئاراستەی حكومی و ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە، كە پاڵ بە پرسەكەوە دەنێت كە شایەنیەتی بە دابینكردنی ژێرخانی پێویست.
ڕوونیشیكردەوە: عێراق ئێستا ژێرخانی پێشكەوتووی هەیە بۆ جێگیركردنی كەرەستەی پارەدانی ئەلیكترۆنی و خزمەتگوزارییە داراییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە بۆ ئەوەی بەم نزیكانە بچینە قۆناغی گواستنەوە بۆ بانكە دیجیتاڵییەكان، كە تیایدا لە رێگەی مۆبایلەوە كارە جۆراوجۆرەكان دەكرێت، ئەمەش كارئاسانی بۆ خزمەتگوزارییەكان دەكات بۆ هاوڵاتیان و دەرفەتی ساختەكاری كەمدەكاتەوە، دەرفەتەكانی گەندەڵی كەمدەكاتەوە، هەروەها داتای گرنگ لەسەر ئاستی نیشتمانی سەبارەت بە سروشتی مامەڵەكان، ناوەڕۆكەكانیان، كۆنترۆڵكردنیان و پابەندبوونیان پێشكەش دەكات كە لە ڕێگەی سیستەمی گەورەوە بەدەستهاتووە.
وتیشی: زۆر داواكاری پێشكەش بە بانكی ناوەندی كراوە بۆ دامەزراندنی بانكی دیجیتاڵی، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەو ڕەوتە جێگەی سەرنجی وەبەرهێنەرانە، زیاتر لە 60 داواكاری هەیە كە لە ئێستادا بانكی ناوەندی بە وردی لێی دەكۆڵێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت جێبەجێی بكات، ئەو پێداویستی و مەرجانەی كە سەركەوتن بەدەستدەهێنن چونكە دەبێت دڵنیابین لەوەی كە هەنگاوی یەكەم لە بانكە دیجیتاڵییەكان هەنگاوێكی سەركەوتووە.
جەختیشیكردەوە: لەو مەرج و رێكار و ڕێسایانەی كە بانكە دیجیتاڵییەكان كاری پێدەكەن، بەڵام نوێنەرایەتی گۆڕانكارییەكی گەورە دەكەن لە خزمەتگوزارییە بانكییەكان، كە لەڕێگەیەوە هاووڵاتی دەتوانێت لەڕێگەی مۆبایلەوە كارەكانی بەڕێوەببات.
وتیشی: عێراقییەكان تاڕادەیەكی زۆر خاوەنی مۆبایلن، ئەمەش سوودێكە كە دەبێت وەبەرهێنانی تێدا بكەین بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەركە.