بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ، فالح فه‌یاز، جەختی لە گرنگی هاوکاری لەگەڵ هاووڵاتیان لە پاراستنی ئاسایش‌دا کردەوە.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه،فالح فه‌یاز ، سەرۆکی دەستەی حه‌شدی شه‌عبی و هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە پارێزگای دیالە كرد”، ئاماژەی بەوەدا کە “فه‌یاز و عامری دەستبەجێ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان به‌ست به ئاماده بوونی تالیب موسوی وبه‌رپرستانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دیاله کرا"
سەرۆکی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی جەختیکردەوە، له “گرنگی هاوکاری لەگەڵ هاوڵاتیان لە پاراستنی ئاسایشی پارێزگا و پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی لەوێ بەدەست هاتووە كرده‌وه".