بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی، ههوڵێك ههیه بۆ دۆزینەوەی لێکتێگەیشتن و چارەسەری ڕیشەیی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی دارایی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە، “سەرۆکی لیژنەی دارایی، عەتوان عەتوانی، بە یاوەری شاندێكی لیژنهی دارایی، له گهڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەهەولێر كۆبونهوه".
به گوێرهی راگهیندراوهكه ، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا، هەروەها ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک کە قۆناغێکی نوێی هاوکاری و هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن لەسەر بنەما لە ڕێزگرتن لە دەستووری عێراق دابمەزرێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، “عەتوانی پێداچوونەوەی بەو دۆسێنهدا کرد کە وەفدی لیژنەی دارایی هاتبوون بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیارترینیان جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، دۆسێی نەوت و سامانی نیشتمانی، خۆجێیکردنی فەرمانبەر بوو مووچە، دەروازە سنوورییەکان، باج و گومرگ، و پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە لایەنی دارایی ".
عەتوانی جەختی لەوە کردەوە، “لیژنەی دارایی بەردەوام بەدوای دۆزینەوەی ئەو لێکتێگەیشتنانەدایە کە ببێتە هۆی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئاماژەکردن بە ناکۆکییەکان چارەسەریان ناکات، بەڵکو ئاڵۆزییەکانیان زیاتر دەکات".
ههروهها ئاماژه بهوهیش كراوه كه حک لهحكومەتی فیدراڵیدا هەستمان بە خواستێکی ڕاستەقینە کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و دەستپێکردنی پرۆسەی بنیاتنانەوە و گەشەپێدان، ئاماژەی بەوەشکرد "بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق پێویستی بە سەقامگیری سیاسی هەیە".
لای خۆیەوە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەخێرهاتنی "شاندی لیژنەی دارایی کرد و ستایشی هەوڵە گەورەکانی کرد لەڕووی یاسادانان بۆ یاساکان و چاودێریکردنی ئەدای کارەکان و دەستپێشخەریکردن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکیەکان".
بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە “دەرفەتێک هەیە بۆ یاسادانان بە یاسای نەوت و گاز بۆ ڕێکخستنی دابەشکردنی سامان”، جەختی لەسەر “ویستی دڵسۆزی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم دەربڕی، پاڵپشتی خۆی بۆ بزووتنەوەی لیژنەی دارایی لەو بارەوە دەربڕی ".