ههولێر -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە ئامادەبوونی لیژنەیەک کە پێکدێت لە نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی دادوەران و ڕێکخەری پرۆسەکە و نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینی تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە بەنیازن گەشتی حەج بکەن.
نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند " تیروپشکەکە بۆ ئەو هاووڵاتیانەیە کە لە ساڵی 2017 و 2023 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و کراونەتە یەک لیست و تیروپشکەکە دەکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ساڵ هیچ ناونووسینێک بۆ هاووڵاتیان نەکراوە بۆ گەشتی حەج"، ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه "ژمارەی ئەوانەی تیروپشکیان بۆ دەکرێت زیاتر لە 117 هەزار کەس و پشکی حاجی هەرێمیش لە عێراق پێنج هەزار و 120 کەسە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، لەو پشکانە ژمارەیەک پشک بۆ موڕشیدانی ئاینی و تیمی پزیشکی و کەسوکاری شەهیدان و گرووپی ئیداری سەرپەرشتی پرۆسەی حەج و شؤفێرانی پاس تەرخان دەکرێت، کە 72 پشک تەنیا بۆ شۆفێرانی پاسەکانە، بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە کە ئێمە تیروپشکیان بۆ بکەین بریتییە 4513 پشک.