ههولێر -INA
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ههرێمی كوردستان ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە .
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی حکومەتی ههرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی ٩ وەک یەکەم رۆژی دەستپێکی وەرزی یەکەم دیاریکراوە و ٤ی مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو کۆتا رۆژی خوێندنە و لەدوای ئەوەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکات.
ههروهها لە وەرزی یەکەمدا تاوەکو ٢٩ی مانگی ١٢ دەوامکردن بەردەوام دەبێت و لە ٤ی مانگی كانوونی دووهمی داهاتووەوە دەست دەکرێت بە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزەکە.
بەگوێرەی ئاماری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەم ساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 650 هەزار قوتابی لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستاندا دەخوێنن.