بهدوادچوون -INA
حیزبوڵڵای لوبنان مهڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە بە مووشەکێکی بالیستیک بارەگای فەرماندەیی مۆسادیان لە جەرگەی تەلئەبیب کردۆتە ئامانج.
ئەو حزبە لە بەیاننامەیەکدا، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردهوه تێیدا ئاماژهی بەوەکردووە، “کاتژمێر 6:30 خولەکی سەرلەبەیانی، مووشەکێکی بالیستی قادر 1ی بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی هەڵداوە و بارەگای مۆسادی لە جەرگەی تەل ئهبیب .”
ڕاشگەیاندووە کە ئەو بارەگایەی دەزگای مۆساد کە لە دەوروبەری تەل ئەبیب کراوەتە ئامانج، بەرپرس بوو لە تەقاندنەوەی ئامێرەکانی "پەیجەر" و "ئایکۆم" لە لوبنان.