ههولێر –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2024 لە قوتابخانەی نەجیبە خانی جەلیزادە لە شاری کۆیە لێدا.
لهكاتی لێدانی زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان وتهیهكی پێشكهشكرد كه ئاژانسی ههواڵی عێراقی بهشێك لهوتهكهی بڵاودهكاتهوه"له وتهكهیدا سوپاسی مامۆستایانی کرد كە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خزمەتكردنی گەل و وڵاتەكەمان بوون، بەوەی كە نەوەیەكی نوێ پەروەردە دەكەن".
سەرۆکی حکومەتی ههرێم وتیشی" لە ئێستاوە ئارەزووی سەركەوتن بۆ هەموو قوتابیيانی خۆشەویست لەم قوتابخانەیە و لە سەرتاسەری كوردستان دەكەم.
ههروهها وتیشی: زۆر خۆشحاڵم كە ئێستا سەردانی ئەم قوتابخانەیە دەكەم كە بە ناوی قوتابخانەی (نەجیبە خانی جەلیزادە) كراوە كە كچی مامۆستای گەورە مەلای گەورەی كۆیەیە، كە پێش 100 ساڵ وەكوو یەكەم كچ بۆ قوتابخانەیەكی تێكەڵاو نێردرا، كە لەو سەردەمە بابەتی جیاوازیی ڕەگەزی نەك تەنیا لە كوردستان، لەسەر ئاستی دنیاش شتێكی زۆر دیار بوو، بەڵام بە ناردنی نەجیبە خان بۆ قوتابخانەی تێكەڵاو، سەردەمێكی نوێ دەستی پێكرد. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە كۆیە هەر لە دێر زەمانەوە مەڵبەندی زانست و مەعریفە و هونەر و شیعر و تێگەیشتن و شوێنی پێشكەوتن بووە و خەڵكی زۆر زانا و گەورەی لێ هەڵكەوتووە".