بەغدا-INA
لیژنەی هاوبەشی کونسوڵگەری عێراق و ئێران هەشتەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەبرد.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-وەفدی عێراق بە سەرۆکایەتی شێخ "عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی،و لایەنی ئێرانیش بە سەرۆکایەتی"سەید بیکدەلی "بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری کونسوڵگەری بوو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- باڵیۆز شێخ "عومەر بەرزنجی " وتارێکد پەرۆشی عێراقی نیشاندا بۆ پتەوکردنی هاوکاریی دووقۆڵی کە ببێتە هۆی چەسپاندن و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، هەروەها ئامادەیی حکومەتی عێراقی دەربڕی بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان بۆ ئاستی ڕەزامەندی هەردوو گەلی دۆست .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- لە کۆبوونەوەکەدا هەندێک بابەتی کونسوڵگەری تاوتوێکرا کە جێگەی سەرنجی هەردوولا بوو، گرنگترینیان بریتی بوون لە: ڤیزەی چوونە ناوەوە بۆ دیپلۆماتکاران و کرێکاران،و بابەتی پەیوەندیدار بە هاوکاری دادوەری و پاڵپشتیکردن لە کونسوڵگەرییەکان و بابەتی خوێندکارانی عێراقی کە لە ئێران دەخوێنن، هاریکاری زانستی و ئەکادیمی لە نێوان هەردوولا وڵات و پرسەکانی ئەمنی و پاراستنی سنوورەکان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- شێخ "عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە ،جەختی لە گرنگی هەنگاوی کردەیی کردەوە لە پەرەپێدانی زیاتر لە پەیوەندییەکان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان هەردوولادا ئەنجامدراون،هەروەك شێخ "عومەر بەرزنجی" تیشکی خستە سەر کێشە و گرفتەکانی بەردەم عێراقیەکان لە ئێران و لەو ڕوانگەیەشەوە جەختی کردەوە لە پێویستی چارەسەری گونجاو بۆیان.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- خولی یەکەمی گفتوگۆکان لە کەشێکی لێکتێگەیشتن و بنیاتنەر بەڕێوەچوو کە هیوای ئەنجامی باش ، کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت لێ چاوەرواندەکرێت. بڕیارە سبەی چوارشەممە خولی دووەمی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات دڕێژەی هەبێت.