بهغدا-INA
ئهمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ویستی عێراقی بۆ دروستكردنی پەیوەندییەکی ئابووری تهواوكار لەگەڵ ئیتاڵیا دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، ڕاگهیاندووه" ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە نیویۆرک، پێشوازی له سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، جۆرجیا مێلۆنی كرد لە پەراوێزی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەخولی ٧٩هەمیندا.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران، بەشێوەیەک کە هاوبەشییەکە بەهێزتر بکات و سوودی هاوبەشی ههبێت بۆ عێراق و ئیتاڵیا.
سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە كهعێراق حەزی لە دروستكردنی پەیوەندییەکی ئابووری تهواوكار و هاوبەشی بنیاتنەرە لەگەڵ ئیتاڵیا ههیه، ئاماژەی بەوەشکرد حکومەت کاردەکات بۆ باشترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە هەموو سێکتەرەکاندا، بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە سەردەمی پێشووەوە بۆی ماوەتەوە.
لای خۆیەوە میلۆنی بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بۆ ئهوهی سەردانی ئیتاڵیا بكات، جەختی لەسەر خواستی خۆی کردەوە بۆ هاوبەشییەکی قووڵ و ستراتیژی لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکان بەتایبەتی سیاسی، ئابووری، دارایی، ئەمنی و تەکنەلۆژی.
ئاماژە بەپشتیوانی ئیتاڵیا بۆ عێراق لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو كرد، بەتایبەتی لە شەڕی دژی داعش، و هیواخوازه هاوکارییەکی بەرهەمدار و گواستنەوەیەکی مێژووییە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا ڕووبدات.