بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ سەرۆک وەزیرانی کۆماری فیدراڵی سۆماڵ، حەمزە عەبدی بهڕی، جەختی لەسەر پێویستی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سۆماڵ کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، ڕاگهیاندووه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە پەراوێزی کارەکانی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەخولی ٧٩هەمینی خۆیدا، پێشوازی لهسەرۆک وەزیرانی کۆماری فیدراڵی سۆماڵ، حەمزە عەبدی بهرری كرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، کۆمەڵێک بابەتی نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد کە جێگای بایهخی هاوبەشن و ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چەسپاندنی هاریکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا بەتایبەتی لهبواری ئابوری و ئەمنی و ڕۆشنبیری، لەژێر ڕۆشنایی سیاسەتی عێراقی کراوەیی بەرامبەر بە دەوروبەرە عەرەبی و ناوچەییەکەی.
سەرۆک وەزیران جەختی لە پێویستی وەبەرهێنان لە هەموو دەرفەتە بەردەستەکان كردهوه بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برای، هەروەها پیرۆزبایی لە هاوتا سۆماڵییەکەی کرد بە بۆنەی وهرگرتنی ئهندامێتی ناهەمیشەیی سۆماڵ لهئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، و ئەو ڕۆڵەی کە دەتوانێت بیگێڕێت لە پشتیوانیکردنی پرسە عەرەبییەکان”.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەوەی لە سەردانەکەی عەبدی بهڕی بۆ بەغدا لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ڕێککەوتنی لەسەر کرا، هەروەها دەرئەنجامی ئەو سەردانە و ئامانجەکانی، کە تیشکیان خستە سەر پتەوکردنی میکانیزمی هەماهەنگی دوولایەنە".
ههرلە کۆبوونەوەکەدا ڕووداوەکانی ئێستای غەززە و لوبنان و درێژەی تاوانە دڕندەکانی قەوارەی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل و گرینگیی هەوڵی نێودەوڵەتی لە هەموو ئاستەکاندا بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیی باسكران.
لای خۆیهوه سەرۆک وەزیرانی سۆماڵ نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بارودۆخی ناخوازراوی لوبنان و فەلەستین، هەروەها پشتیوانیی بۆ دەستپێشخەری عێراقی دووپاتکردەوە کە دوێنێ دووشەممە ئاراستهكردبو، بۆ سازكردنی کۆنگرهیهكی عەرەبی و ئیسلامی بۆ تاوتوێکردنی کاردانەوەکانی دەستدرێژی بۆ سەر لوبنان و پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکگرتوو بۆ سنووردارکردنی هێرشە بەردەوامەکانی قەوارەی داگیرکەر.