مەزاری پیرۆزی حوسێن ئامادەکاری دەکات بۆ گه‌یاندنی یەکەمین کاروانی فریاگوزاری بۆ گەلی لوبنان

ناوخۆ
  • 24-09-2024, 21:04
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، مەزاری پیرۆزی حوسێن تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی بۆ گه‌یاندنی یەکەمین کاروانی فریاگوزاری بۆ گەلی لوبنان ڕاگەیاند.
    سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە مەزاری پیرۆزی حوسێن، عەباس ئەلخەفاجی، بە ماڵپەڕی فەرمی مەزارگەی حوسێن ڕاگه‌یاندووه‌، وئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وه‌ریگرتووه‌، وده‌ڵێت" بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی مه‌رجعی باڵای ئایینی بۆ دابینکردنی فریاگوزاری بۆ گەلی ئازارچێشتوو لە لوبنان، مەزارگەی حوسێن ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی یارمەتی بە شێوەی ماددی لە هەموو لایەکەوە ڕادەگەیەنێت بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە برا لوبنانییەکانمان و له‌كاتێكی نزیكدا یه‌كه‌م كاروانی فریاگوزاری ره‌وانه‌ ده‌كرێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد" مەزارگەی حوسێن، لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی حکومەتی عێراق و لوبنان، ئەرکی گواستنەوەی ئەو کەرەستانە و دابەشکردنیان بەسەر خێزانەکانی لوبناندا له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
    پێشتر ده‌سته‌ی په‌ڕوه‌ڕده‌ی ته‌ندروستی و پزیشکی سه‌ڕ به‌مه‌زاری پیرۆزی حوسێن ناردنی کاروانێکی پزیشکی گه‌وره‌ی له ڕێگه‌ی ئاسمانی و وشکانی بۆ ڕزگارکردنی گه لی لوبنان ڕاگه یاند. وه‌كو پابەندبوونێك بە ڕێنماییەکانی مه‌رجعی باڵای ئایینی.