بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بەشداری لە کردنەوەی فەرمی کارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، خولی ٧٩ەمین كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە: محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بەشداری لە کردنەوەی فەرمی کارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خولی 79ەمین كرد، کە لەژێر ناونیشانی، نەهێشتنی کەس لەدوای خۆی: کارکردن پێکەوە لهپێناو ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام و کەرامەتی مرۆیی بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو بەڕێوەدەچێت.