به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، مەزارگەی پیرۆزی عەباسی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی پارەی بۆ پشتیوانی لە گەلی لوبنان دەستپێکرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەخشینەکان لە کۆگا تایبەتەکاندا هەڵدەگیرێن.
سەرۆکی بەشی کاروباری ئایینی لە مەزارگە، شێخ سەلاح ئەلخەفاجی، بە ماڵپەڕی مەزارگەی ئەلعەباسی ڕاگه‌یاندووه و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وه‌ریگرتووه" لە وەڵامی بانگه‌وازی مه‌رجعی باڵای ئایینی لە نەجەف، ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە، وبەشی پاڵپشتی لۆجستی، ئەمڕۆ دەستیان کرد به‌وه‌رگرتنی یارمه‌تییه داراییه‌كان، لەڕێگەی سندوقەکانی تایبه‌تی به‌خشینه‌وه كه لە حەوشەی ئەبی الفهزل العباس (سڵاوی خوای لێبێت) دانرا و دەوروبەری و لە نێوان هه‌ردوو حه‌ره‌می پیرۆزدا لە ژێر ناوی (فریاگوزاری بۆ گەلی لوبنان).
ئاماژەی بەوەشکرد" بەڕێوەبەرایەتی ڕێوڕەسم و کاروانەکانی حوسێنی دەستیکردووە بە هەڵمەتێکی فراوانکراو بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان کە بۆ هەمان مەبەست تەرخانکراون، وبەخشینەکانی ماددیه‌كان لە کۆگای تایبەتدا هەڵدەگیرێن، هاوکات کەناڵی ده‌ستپاكی ڕێکخراونەتەوە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە بەخشینەکان بگاتە ئەو ده‌ستی ئه‌و کەسانەی کە شایەنی وه‌رگرتنن لە لوبنان”.