بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، هەڵوێستی دەسەڵاتی ئایینی بەرز نرخاند، کە داوا لە میللەت دەکات بەردەوام بێت لە ڕووبەڕووبوونەوە و بەرخۆدان.
مالیکی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وهریگرتووه، وتی: میدیای لایەنگرانە و بهمهبهست باس لە دەستکەوتەکانی بەرخۆدان و ئەو لێدانانە ناکەن کە زایۆنیستەکان لە ڕووی هێرشەکانی موجاهیدانەوە تووشی دەبن، و باسی لێدانەکانی بەرخۆدان لە فەلەستین، لوبنان، یەمەن و عێراق ناکات، ئاماژە بەوە دەکات کە تەنانەت ئەگەر ئەمەش کۆتایی پێبێت، خولی دیکەی شەڕ ماوه تا ئەو کاتەی قودس ئازاد دەکرێت.
ههروهها ڕاگهیاند" جیهان گیراوانی زایۆنیستی دەبینێت بەڵام نابینێت داگیرکاری چی بەسەر فەلەستینییەکان دەهێنێت و ئێمەش بەو کەسانە دەڵێین کە ڕهخنه لهبهرخودانی ئیسلامی دهگرن کە ئێوە نوێنەرایەتی نهتهوه و کەرامەتی ناکەن، ستایشی هەڵوێستەکانی ئەو هێزانەی كرد کە ڕووبەڕووی خۆبەزلزانینی داگیرکاریی زایۆنیستی دەبنەوە، هەروەها هەڵوێستی مهرجعی ئایینی بهرز نرخاند کە داوای درێژەدان بە ڕووبەڕووبوونەوە و بەرخۆدان لە نهتهوه دەکات.
مالیکی داوای لە ڕێکخراوەکان و هێزە سیاسییەکان کرد بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی و پاڵپشتی لە بەرخۆدان بکەن، ئاماژە بەوەشکرد داوامان لهنوێنەرانی دەوڵەتی یاسامان کردووه کە مووچەکانیان ببەخشن و داوا لە بازرگانان و سەرمایەدارەکان دهكهین بەشداری بکەن".