بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، شاندێکی پەرلەمانی سهردانی هەرێم دەكات بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
لیژنەی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" سەرۆکی لیژنەی دارایی، عەتوان ئەلعەتوانی، سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای کرد کە لهژمارەیەک نوێنەری پێكهاتبوو، لهئەندامانی لیژنەکە و ڕاوێژکاران، سهردانی هەرێمی کوردستان كرد بۆ تاوتوێکردنی چەند فایلێک وبهئهلیكترۆنیکردنی کاری دەروازە سنوورییەکان، و ڕادەی پابەندبوون بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی (٢٠٢٣-٢٠٢٥).
ئاماژەی بەوەشکرد بڕیارە شاندی پەرلەمان تاوتوێی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم بکات، بەشێوەیەک کە سەرچاوە داراییەکانی دەوڵەت زیاتر بكات بەتایبەتی پرسی هەناردەکردنی نەوت، و دروستکردنی فەزایهكی هاوبەش بۆ لێکتێگەیشتن لەسەر پرسی سەرلەنوێ سەیرکردنەوەی گرێبەستە نەوتییەکانی ئێستا لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد كهشاندەکە پێداچوونەوە بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە دەکات کە لەم دواییانەدا لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم واژۆکراوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجکراوە، هەروەها ڕادەی پابەندبوونی ئەم دووەمیان بە بڕگەکانییەوە، ههروهها بۆ دیاریکردنی ئاستەنگەکان بە ئامانجی زاڵبوون بەسەریاندا، بە مەبەستی نزیککردنەوەی دیدگاکان و پاڵنانی بەرەو دامەزراندنی قۆناغێکی نوێی لێکتێگەیشتن لەسەر بنەمای ماف و ئەرکەکان و گەیشتن بە شێوهیهكی دادپەروەرانه لە دابەشکردنی ساماندا.
ههروهها ڕوونیكردهوه كهسەرۆکی لیژنەی دارایی هیوادارە ئەم سەردانە بتوانێت بهئامانجە تەکنیکیەکانی خۆی بگات کە لە چوارچێوەی هەوڵە هەمیشەیی و بەردەوامەکانی لیژنەکەدا دانراوە بۆ زۆرترین داهاتی نا نەوتی، و یەکخستنی کاری دەزگاکانی داهات بۆ پاڵپشتی گەنجینەی دەوڵەت، بە شێوەیەک کە حکومەتی فیدراڵی بتوانێت ئەرکەکانی خۆی لە خزمەتکردنی عێراقی خۆشەویستمان لە زاخۆوە تا فاو جێبەجێ بکات”.