بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوسەر گرنگی بەردەوامی کۆششەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی ئاوارەکان.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئیڤان فایق جابڕۆ ، لەدیدارەکەدا باسکرا لە دۆسیەی کەمپەکانی ئاوارەکان، جەختیشی کردەوەسەر گرنگی بەردەوامبوونی کۆششەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەوکێشەیە دابینکردنی پێداویستی و بژێویەکی باش وشایستە بۆ ئاوارەی کەمپەکان.
هەروەهاسەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بەوەی کە پێویستە بەدووداچون بکرێت بۆ ژیان و بژێوی ئاوارەی کەمپەکان و ئەو ئاوارانەش کە دگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بۆ لابردنی ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنی ئەوکێشانەی بەرەنگاریان دەبێتەوە.
لەلایەن خۆیەوە خاتوو ئیڤان فایق جابڕو پوختەیەکی پێشکەش کرد دەربارەی بارودۆخی ئاوارەکانی وڵات و گرنگیدانی سەرۆک کۆماریشی بەم بابەتە بەرزنرخاند.