بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە ڕێنمایی هێزە ئەمنییەکانی کردووە بۆ چڕکردنەوەی گەڕان بەدوای ئەو ژنە ڕفێنراوانەی ئێزیدی کە ماونەتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە"محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی خولی ٧٩ی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له نیویۆرک، پێشوازی لهباڵیۆز ڕۆجەر کارسنێز باڵیۆزی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕفێنراو كرد.
سەرۆک وەزیران جەختی لەگرنگی کارکردن لەسەر پرسی ڕفێنراوەکان لە لایەنی مرۆییەوه کردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە عێراق هەوڵەکانی بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسیان دهدات، هەروەها هاوسۆزی تەواویش لەگەڵ خێزانەکانیان ههیه.
سەرۆک وەزیران ئاماژە بههاوکاری و کارکردنی عێراقدا لەگەڵ حکومەتەکانی وڵاتانی ناوچەکە بهمهبهستی ئاڵوگۆڕی زانیاریی پێویست وپەیوەست بە ڕفێنراوەکان، هەروەها بۆ چڕکردنەوەی گەڕان و لێکۆڵینەوە لەو ژنە ڕفێنراوانەی ئێزیدی کە ماونەتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ سوریا وتوركیا وڕێنمایی هێزە ئەمنییەکانی کردووە بۆ چڕکردنەوەی گەڕان بەدوای ئەو ژنە ڕفێنراوانەی ئێزیدی کە ماونەتەوە.
لای خۆیەوە کارسینیس پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی عێراق دەربڕی لە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ و پەسەندکردنی لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەت و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار لەم بوارەدا بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی هاووڵاتییان.