بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هۆشداری دا لە کاریگەری جەنگی ناوچەکە لەسەر ئاسایشی ئەوڕوپا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە مەندلاوی لە میوانگەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەسپانیا لەعێڕاق ئالیسیاریکۆ بیریس دیلبلغار، لەدیدارەکەدا باس لە دۆسیە هاوبەشەکان و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە کرا.
هەروەها لەدیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کراو جەختیش کرایەوە سەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندیەکانلەموو بوارەکاندا کە بۆ بەرژەوەندی هەردوولا بشکێتەوە بەتایبەتی لەبوارە ئابووریەکاندا، جگەلە لایەنەکانی ڕۆشنبیری و زانستی کەپێویستە هەماهەنگیان لەبارەوە بکرێت ، هەروەها تاووتوێی کاراکردنی لێژنەی دۆستایەتی نێوان عێڕاق و ئەسپانیا و ئاسانکاریکردن بۆ پێدانی ڤیزا بەهاووڵاتیانی عێڕاقی کرا.
هەروەها مەندلاوی لەدیدارەکەدا باسی لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی کرد بۆ سەرلوبنان و دەستخۆشی لە هەڵوێستی شانشینی ئیسپانیا کرد دژبەو تاوانانەی کە بەرامبەر هاووڵاتیانی لوبنانی و فەلەستینی ئەنجام دەدرێن.