بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر لوبنان سەرکۆنەکرد و داواشی کرد کە هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی دژبەوهێرشانە وەربگیرێت.
سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنەکەی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەدەکەین کە زایۆنیزمەکان دژبە گەلی لوبنانی ئەنجامی دەدەن ، کەبووەتە هۆکاری شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی بێتاوان ، کە لەوانەیە دەرەنجامی خراپتریشی لێبکەوێتەوە ، لێرەدا جەختدەکەینەوەسەر ئەوەی کە عێڕاق هاوهەڵوێستە لەگەڵ هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی ، هەڵوێستمان ڕوون و پتەوە دەربارەی ڕەتکردنەوەی ئەوهێرشانە کەپێویستە بەزووترین کات ڕابگیرێن و کۆتاییان پێبهێنرێت ، داواشلە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە هەڵوێستی هەبێت و هەمبەربەم دەستدرێژیانە بەرپرسیارێتی لەهەردووڕووی ڕەوشتی و یاساییەوە هەڵبگرێت.
هەروەها سەرۆک کۆمار لەجەنجاڵی ئەم پێشهاتە مەترسیدارانەدا داوایکرد کە هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی وەربگیرێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی کە لەوانەیە هەموو ناوچەکە بەرەوجەنگ پەلکێش بکات ، داواشی کرد کە بەزووترین کات فریای لێقەوماوانی ئەو هێرشانە بکەون.