سەرۆک وەزیران: حکومەت هەنگاوی باشی ناوە لەچاکسازی دارایی

سیاسی
  • 24-09-2024, 12:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی جەختیلەوەکردەوەکە حکومەت هەنگاوی مەزنی لە چاکسازی دارایی ناوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکی والی ئەدییمو و ژمارەیەک لە بەرپرسی وەزارەتەکە.
    لەدیدارەکەدا باسکرا لە پەیوەندیە ئابووریەکانی هەردوولا وکۆششەکانی حکومەتیش خرایە ڕوو لەچاکسازی نەختینەیی و ڕێکارەکانی حکومەت بۆ نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە.
    هەروەها سەرۆک وەزیران جەختیکردەوەسەر ئەوەی کەحکومەت هەنگاوی باشی لە چاکسازی نەختینەیی و بانکیدا بڕیوە،  حەواڵەکانی بانکیش بەڕێژەی 95٪ خراونەتەسەر سەکۆی ئەلکتڕۆنی و ئەو ڕێژەکەمەشی کەماوە تاکۆتایی ئەمساڵ تەواودەبێت.
    لەلایەن خۆشیەوە ئەدییمو ئەوپێشکەوتنەی عێڕاقی لەبواری ئابووری و کاری بانکیدا بەرزنرخاند و دەسخۆشی لە گەشەسەندنی ئابووری کرد کەبەڕێژەی 6٪ بەرەوپێش چووە.