بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سێ فەرمانی تایبەت بە هاووڵاتیانی لوبنانی دەرکرد.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووەتیایدا هاتووە کە لەبەرئەو بارودۆخە ناهەموارەی کە گەلی لوبنانی پێدا تێدەپەڕێت ، لەدەرەنجامی هێرشەکانی زایۆنیزمی تاوانبار و وەک پشتیوانیەکیش لە عێڕاقەوە بۆ گەلی لوبنان سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محمد شیاع سودانی ئەم فەرمانانەی دەرکرد:
1- درێژکردنەوەی ماوەی ڤیزای هاووڵاتیانی لوبنانی لەعێڕاقدا بەبێ گەشتی سی ڕۆژە، کەبۆ ماوەیەکی دی درێژدەکرێتەوە، ئەویش بەپێی مادەی یاسای مانەوەی بیانیەکان ژمارە 76 ی ساڵی 2017 .
2- لێخۆشبوونی هاووڵاتیانی لوبنانی کە سەرپێچی ئەم یاسایەی سەرەوەیان کردووە.
3- بەردەوامبوونی پێدانی ڤیزا بەهاووڵاتیانی لوبنانی لەوانەی گەیشتوونەتە دەروازە سنووریەکانی عێڕاق بێبەرامبەر.