به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێبەری بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە، سه‌ید موقتەدا سەدر بانگەوازێک بۆ پشتیوانیكردن لە گەلی لوبنان ئاراسته‌كرد.
سه‌ید سەدر لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌رگرتووه، وتی: داوا لە براکانی خاوه‌ن کاروانیه‌كانی سەر ڕێگای کەربەلای پیرۆز ده‌كه‌م، ده‌رگاكان لەبەردەم خەڵکی ئاوارەی لوبنان بکەنەوە و بەپێی پێویست.. .ئەمە كه‌مترین وەفایه بۆ شەهیدان و موجاهیدەکان”.
هه‌روه‌ها وتی" داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م به‌تایبه‌ت خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان نه‌ك گه‌نده‌ڵه‌كان، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی دارایی وكردنه‌وه‌ی پێگا و شوێنی تایبه‌ت له‌لوبنان وسوریا بۆ هاریكردنی برینداران و ئاواره‌كان، به مه‌ڕجێک یارمه‌تییه داراییه‌کان ته‌نها له‌ڕێگای باره‌گای بنیانی مه‌رسوس له‌نه‌جه‌فی پیرۆز بێت له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پسۆله‌ی دانی یارمه‌تی.