به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دەستپێکردنی هەڵمەتێکی گەورەی فریاگوزاری جەماوەری بۆ یارمەتیدانی گەلی لوبنان ڕاگەیاند.
بەیاننامەیەکی دەستهکە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە - دەڵێت" وەک پابەندبوون بە بەرپرسیارێتی ئایینی و مرۆیی و برایەتیمان و لە وەڵامی بانگەوازی مه‌رجعی باڵا لە نەجەفی پیرۆز، ئایەتوڵڵای گەورە سەید عەلی حوسێنی سیستانی، خوا بپارێزێت، وله‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی ده‌سته، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هەڵمەتێکی گەورەی فریاگوزاری جەماوەری بۆ یارمەتیدانی گەلی لوبنان له‌عێراق له‌ژێر ناوی( هاواری عێراقی) ڕاگەیاند. بۆ كردنه‌وه‌ی پاره و كه‌ل وپه‌لی پێویستی ماددی و مرۆیی و پزیشكی فریاگوزاری و پشتیوانی برا لوبنانییە ئازیزەکانمان لە کاتێکدا کە ڕووبەڕووی دەستدرێژییەکی دڕندانە و بەربەریانەی زایۆنیستی دەبنەوە کە بووەتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی و تێکۆشەرانی بەرخۆدانی قارەمان و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس لەسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.