به‌غدا-INA
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی ئێراق (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" موحسین مەنده‌لاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، تاوانی دڕندانەی زایۆنیستی و ئامێری کوشتن و پێشێلکارییە مرۆییە به‌رچاوه‌كانی شەرمەزار کرد كه‌ماڵی خەڵکی مەدەنی لوبنان به‌ئامانجگرتووه وبووە هۆی شەهیدبوونی سەدان منداڵ، ژن و بەساڵاچوو، و برینداربوونی هەزاران کەسی بێ‌تاوان و بێ بەرگری، هه‌روه‌ها هاودەنگیی عێراق، بە دەسەڵاتی ئایینی و حکومەت و سەرکردایه‌تی و گەله‌وه، لەگەڵ ئازیزەکانی لوبنان ده‌ڕبڕی.
مەنده‌لاوی داوای لە حکومەت و ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد، بەخێرایی به‌ده‌نگه‌وه بێن بۆ ناوه‌رۆكی بانگه‌وازی مه‌رجعی باڵای ئایینی، خوا بپارێزێت، ئه‌ویش بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا بۆ فریاكه‌وتنی برایان لە لوبنان، بە ناردنی یارمه‌تییه مرۆیی و پزیشکی و لۆجستیه پێویستیه‌كان بۆیان، هەروەها پشتگیریکردنیان به‌كارمه‌ندی تایبەتمەند به‌مه‌به‌ستی کەمکردنەوەی ئەو ئازاره‌كانیان، وكردنه‌وه‌ی ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق و پێشوازیكردن له‌برینداره سه‌خته‌كان ودڕیژكردنی ده‌ستی هاریكاری بۆیان به‌تایبه‌تی بۆ ئەو ئاوارانەی کە لە ئەنجامی ئەم کارە خوێناویانە ماڵەکانیان زیانیان بەرکەوتووە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت هۆشداری دا، سه‌باره‌ت به هەوڵە بەدخوازەکانی سەرکردەکان و سوپای داگیرکەری زایۆنیستی، بۆ فراوانکردنی بازنەی شەڕ و پێشێلکارییەکان لە دژی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، وجەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ پێویستە نەگرتنەبەری دوو پێوەر لە پێشێلکارییە ترسناکەکانی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان کە ڕوودەدەن، داوای لێبکرێت هەنگاوی ڕاستەقینە و کاریگەر بگرێتەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لە سەرکردەکانی داگیرکەر و ڕاگرتنی دەستدرێژیه‌كانیان پێش ئەوەی ڕووداوەکان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچەکە وهەموو وڵاتانی جیهان هەبێت، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی لوتکەی بەپەلەی ئیسلامی كرده‌وه بۆ ده‌رخستنی ڕاسپاردەی کاریگەر کە لەگەڵ گەورەیی ئەو مەترسیانەدا گونجاو بێت کە ڕووبه‌رووی گەلانی ئیسلامی بووینه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو وڵاتانەی پشتگیری ئەم قەوارە قۆرخکارە دەکەن هاوبەشن لە تاوانە دڕندەکان وهه‌ر دڵۆپێک خوێن کە ڕژاوە و ده‌ڕژێت.