بەغداد/ INA
مەڕجەعی ئایینی شێخ محهمهد یەعقوبی مۆڵەتی دا بە خەرجکردنی شایستەی شەرعی بۆ دابینکردنی نیازمەندیەکانی گەلی لوبنان و ناردنی یارمەتی بۆیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەڕجەعی ئایینی شێخ محمد یەعقوبی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە لەبەرئەو بارودۆخە ناهەموارەی کەگەلی لوبنانی پێدا تێدەپەڕێت لەبەر هێرشی ڕژێمی زایۆنیزمی بۆ سەر ماڵ وحاڵیان کەبووەتە هۆی شەهیدکردن و بریندارکردنی سەدەها لە بێتاوان و باوەڕداران و ئاوارەبوونی هەزارەها هاووڵاتی، سەماحەتی مەڕجەعی ئایینی شێخ محمد یەعقوبی خودا ساباتی پیرۆزی بەردەوام بکات مۆڵەتی دا کە پێداویستیەکانی گەلی لوبنانی دابین بکرێت و کۆمەکیەکانیش لەنووسینگەکەی خوی لە لوبنان وەردەگیرێت و پێشکەش بە هاووڵاتیانی لوبنانی دەکرێت.