سەرۆک وەزیران: کۆششەکانی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لەعێڕاقدا بەرزدەنرخێنین

سیاسی
  • 24-09-2024, 10:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی کارەکانی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بەرزدەنرخێنێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی خاتوو ئیمی بوب، ئەویش لەپەراوێزی  بەشداریکردنی بەڕێزیان لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کەلەنیویۆڕک بەڕێوەدەچێت.
    لەدیدارەکەدا دۆسیەی ئاوارەکان تاووتوێکرا و باس لە ئاسانکاری و ئەوخزمەتگوزاریانە کرا کە حکومەت پێشکەشی ئاوارە گەڕاوەکانی دەکات.
    سودانی کۆششەکانی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بەرزنرخاند لە پێشکەشکردنی یارمەتیەکانی بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی کۆجۆ بۆ نیشتەجێبوون لە شەنگال.
    لەلایەن خۆشیەوە ئیمی بوب جەختیلەوەکردەوەکە عێڕاق هاوبەشێکی گرنگە و ئەوکێشەوگرفتانەی کە دووچاری بووە شارەزاییەکی زۆری پێبەخشیوەبۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی پەیوەست بە ئاوارەبوونی ناوخۆیی.