به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، دوای سازكردنی کۆبوونەوەی لوتکەی ئیسلامی كرد بۆ تاوتوێکردنی کاردانەوەکانی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر لوبنان، هه‌روه‌ها ڕێکخستنی پردێکی ئاسمانی و وشکانی بۆ گواستنەوەی یارمەتییەکان و ئاسانکاری بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان ڕاگەیاند.
سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕأگه‌یاندووه" لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پێشهاتانەی لە دۆخی وڵاتی لوبنانی برا له‌ئارادان، عێراق، وەک حکومەت و گەل، وەستاوە بۆ ڕاستی و دادپەروەری و پرەنسیپەکان، وبه‌پشت به‌ستن به‌ناوه‌رۆكی بەیاننامەی نووسینگەی مه‌رجعی باڵا، ئایەتوڵڵای گەورە سەید عەلی سیستانی خوا بپارێزێت كه‌داوای كردووه هه‌موو هه‌ولێك بدرێت بۆ راگرتنی دوژمنكاری و یارمه‌تیدانی لوبنان و گەلەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی بوێرانەی لەگەڵ هێرشە تاوانکارییەکانی زایۆنیستەکان کە بووە هۆی شەهیدبوونی سەدان ڕۆڵەی ڕاستگۆی، و بریندارکردنی هەزاران کەسی مەدەنی.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ ده‌سه‌ڵاتی باڵای نه‌جه‌ف که‌هه‌میشه، به درێژایی ساڵانی ڕابردوو هه‌وڵوێستێكی نوێ نییه، كه‌هه‌میشه پێناسه‌ی بوونی زایۆنی وداگیركردنی فه‌له‌ستن به‌ڕاست و دروستی كردووه، وهه‌وڵه‌كانی بۆ دورستكردنی فیتنه و فروانكردنی بازانه‌ی ململانێكان له‌ناوچه‌كه.
جەختیشی لەوە کردەوە کەهەڵوێستە ڕاگەیەندراوەکانی حکومەتەکەمان هەر لەسەرەتاوە ڕوون و ئاشکرا بووه، ئه‌ویش له‌دژی دەستدرێژی دڕندانە بۆ سەر غەززە وبۆ سه‌ر هەموو فەلەستینێکی خۆڕاگر ره‌تكردۆته‌وه، ئەمە جگە لە هێرشەکانی قەوارەی قۆرخکار بۆ سەر سەروەری هەندێک وڵاتی ناوچەکە.
سودانی وتی: هەروەک چۆن بەردەوام داوامان لە وڵاتانی گەورە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کردووە، کار بۆ ڕاگرتنی ماشێنی جەنگی تاوانکاری زایۆنیستی بکەن و لەسەر بنەمای ئەو پێشهاتانە عێراق بانگەواز و کار دەکات بۆ سازدانی کۆبوونەوەی بەپەلەی سەرکردەی شاندەکانی وڵاتانی عەرەبی (کە ئێستا لە نیویۆرکن)، هەروەها کارکردن بۆ بانگهێشتکردنی لوتکەی ئیسلامی، له‌پێناو تاوتوێی کاردانەوەکانی دەستدرێژی زایۆنیستەکان لەسەر گەلی سەلامەتی لوبنانی، و بۆ بە هاوبەشی کاربکەن بۆ وەستاندنی ڕەفتاری تاوانکارییەکەی، و هاندانی ڕای گشتی جیهانی، کە بە درێژایی مێژوو پرسی فەلەستین، هەرگیز به‌ته‌واوه‌تی ئاگادار نەبووەتەوە سەبارەت بەو نادادپەروەرییەی بەسەر فەلەستینییەکان دێت، و ئەوەی کاریگەری لەسەر لوبنانی ئارام و سەقامگیری ئەمڕۆ هەیە.
جەختیشی کردەوە: ئێمە ڕایدەگەیەنین، بە ناوی عێراق و حکوومەت و گه‌له‌کەیەوه، کە بەردەوام ده‌بین لە ڕێکخستنی هەوڵەکان و گواستنەوەی هاوکاری، کە تێیدا هەوڵی جەماوەری و فەرمی کۆدەکرێتەوە، بۆ به‌وەڵامهاتنی بانگەواز و ڕێنماییەکانی مه‌رجعی باڵا ، بۆ ئەوەی هەموو کارێک بکەین کە ئازاری براکانمان لە لوبنان کەم بکاتەوە، لە ڕێگەی پردێکی ئاسمانی و وشکانییەوە، و ئاسانکاری ناردنی سووتەمەنی بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبای پێویست بۆ نەخۆشخانە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی لوبنان، جگە لەوه دەرگاكانمان كراوه ده‌بن بۆ وەرگرتنی برینداران لە نەخۆشخانەکانی عێراق، و هەموو هەوڵێک ده‌ده‌ین بۆ بەهێزکردنی خۆڕاگریی لوبنان لە بەرامبەر ئەو هێرش و تاوانە تیرۆریستییانەی کە به‌دەستی تاوانکاریی زایۆنی له‌دژی ده‌كرێن.”