بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوە واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی ههڵگرتنی ڤیزەی نێوان عێراق و ئەندەنوسیا ڕاگەیاند.
بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە - کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێدا هاتووە" فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، و ڕێتنۆ مارسودی وەزیری دەرەوەی ئەندۆنیزیا، ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ لێخۆشبوون وهەڵگرتنی ڤیزا بۆ خاوهن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری لەكاتی سهردانیكردن بۆ هەردوو وڵات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كهئامانجی ڕێککەوتنەکە پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و پەرەپێدانی هاوکارییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاته، لەسەر بنەمای پرەنسیپی بەرامبەرایەتییەوه.
ههروهها وتی" لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی عێراقی و ئەندەنوسیا بۆ ناو ههردوو وڵاتی دۆست کرد.