بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراق و دەستەی ئەمیندارانی ئامادهباشی ڕووماڵی میدیایی و تیشک خستنە سەر تاوانەکانی دەستدرێژی زایۆنی لە لوبنان و غەززە و خۆڕاگریی گەلانی لوبنان و فەلەستین لە بەرامبەر هێرشهكانی هێزەکانی خۆبەزلزانین ڕاگهیاند.
سەرۆکایەتی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی و دەستەی ئەمیندارانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، ڕاگهیاندووه" لە وەڵامی بانگەوازی مهرجعی باڵای ئایینی سەبارەت بە دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر لوبنان و گەلەکەی و خۆڕاگریهكانی، تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراق، لەگەڵ دەستەی ئەمینداران و سەرۆکایەتی و کارمهندانی، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ برایانی لوبنانی ڕادەگەیەنێت كهرووبهرووی دەستدرێژیه دڕندانهی زایۆنیستەکان دهبنهوه كهئارامی و سهروهری وڵاتیان دهكهن ئامانج، ئهویش بهڕێگای ههموو ئامادهباشیهكهی میدیاییهوه بۆڕووماڵكردن و تیشك خستنه سهر تاوانهكانی زایۆنی لهلوبنان وغهززه و خۆراگری ههردوو گهلی لوبنانی و فهلهستینی لهههمبهر هێزەکانی خۆبەزلزانین.
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە، مەڕجەعیەی باڵای ئایینی پشتیوانی خۆی بۆ هاووڵاتیانی لوبنانی دەربڕی پاش دستدرێژیەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەریان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەڕجەعی ئایینی باڵا سەید عەلی سیستانی لەنەجەفی شکۆمەند لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ڕایگەیاند کە لەم ڕۆژگارە سەختەدا کە گەلی لوبنانی پێدا تێدەپەڕێت کە هەمیشە هێرش دەکرێتە سەری لەلایەن زایۆنیزمەکانەوە بەشێوازی دڕندانە، کە ژمارەیەکی زۆرلە ئامێری پەیوەندیکردنیان تەقێندرانەوەوو خانووەکانیان بەئامانجگیران کە هاووڵاتی سڤیل و ژن و منداڵیان تێدابووە، جگەلەوەش هێرشی ئاسمانی توند دەکرێتە سەریان کەتاکوئێستا بووتەهۆی شەهیدکردن و تاراندنی دەیەها هاووڵاتی بێتاوان، مەڕجەعیەی ئایینی باڵا لێرەدا پشتیوانی خۆی بۆ هاووڵاتیانی لوبنانی ڕادەگەیەنێت لەم دۆخە ناهەموارەیاندا هاوخەم و هاوسۆزیانە ودەستی دوعاو نزا بۆ یەزدانی مەزن بەرزدەکاتەوە کە بیانخاتە بەردلۆڤانی خۆی و بیانپارێزێت و شەروبشێویان لێدووربکاتەوە شەهیدەکانیشان بخاتە بەر ڕەحمەت و سۆزی خۆی و شیفایش بە بریندارەکانیان ببەخشێت.
هەروەها مەڕجەعیەی باڵا بەپێی بەیاننامەکە داوای کرد کە کۆششەکان هەموو بخرێنە گەڕ بۆ ڕاوەستاندنی ئەم دوژمنکاریە بەردەوامەو هاووڵاتیانی لوبنانی بپارێزرێن و داواشی کرد لە باوەڕداران کە لەهەوڵدابن بۆ کەمکردنەوەی کارەساتەکەیان و دابینکردنی نیازمەندیە مرۆییەکانیان.