بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی پشتڕاستی کردەوە، کە بەیاننامەی مهرجعی باڵای ئایینی نەخشەڕێگایەکی ڕوونه بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت پشتیوانی و هاوکاری پێشکەش بە لوبنان و فەلەستین بکەن.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی چوارچێوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە – ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگهی نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی هاوپەیمانی یاسا سازكرد، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی شەڕی دڕندانەی قڕکردن کە لەلایەن قەوارەی تاوانکاری زایۆنیستی دژی گەلەکەمان لە لوبنان و فەلەستین بەڕێوەدهچێت.
چوارچێوەی هەماهەنگیی ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنی ئەو تاوانانەی کە لە لایەن ئامێری جهنگی زایۆنیستی لە دژی هاووڵاتیانی بێ دیفاع لە ناوچهی باشوور و شارەکانی دیكهی لوبنان ئەنجام دراون دووپاتكردهوه، وتی" ئهو بەیاننامەی مهرجعی باڵای ئایینی سهبارهت بهرهوشی لوبنان، نەخشەی ڕێگایەکی ڕوونه بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت یارمهتی وپشتگیری بە هەموو جۆرەکانیەوە پێشکەش بکەن.
چوارچێوەی هەماهەنگییەکە سڵاوی خۆی بۆ قارەمانە ئازاکانی حزبوڵای خۆراگر، بە سەرۆکایەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا دهنێریت، ئامادەیی هەمیشەیی خۆی دهردهبڕێت بۆ ئەوەی لە پاڵ برا لوبنانییەکان لە بارودۆخی نالەبارییاندا بە هەموو ڕێگایەکی مومکین، بوەستێت، بۆ پاڵپشتی لە خۆڕاگری و بهرخودانی حزبوڵای قارەمان.
چوارچێوەکە داوا لە هەموو خەڵکی عێراق و خاوەن ئۆرگان و دامەزراوەکان دەکات دەرگای بەخشین و ناردنی کاروانی پشتیوانی مرۆیی بکەنەوە بۆ دەربڕینی ههڵوێست و هاودەنگی لەگەڵ گەلی لوبنانی برا و بەرخۆدانه قارەمانهكانی.